ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە میانی دوو ئۆپەراسیۆندا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر و تیرۆریستێکیان لە پارێزگای بەغدا دەستگیر کرد.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە ھێزە ئەمنییەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەریان لە ناوچەی نەھراون باشووری پارێزگای بەغدا دەستگیر کردووە.
باس لەوەش کراوە کە لە میانی دەستگیرکردنی بازرگانەکەدا، دەستبەسەر پێنج کیلۆگرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری کریستاڵدا گیراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا، هەروەها ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵییدا، تیرۆریستێک لە ناوچەیەکی رۆژئاوای پارێزگای بەغدا دەستگیر کراوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە کە تیرۆریستە دەستگیرکراوەکە، بەپێی ماددەی چواری تیرۆر داواکرابوو و ھاتووە "دەستگیرکراوەکان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون، بۆ ئەوەی رێوشوێنی یاسایی لەبەرامبەریان بگیرێتەبەر".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.