Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 06:50

تۆتنهام هەوڵ دەدات لە مێرکاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ فڕانک کیسی واژووبکات

کوردستان TV
100%

      
 
یانەی تۆتنهام هەوڵ دەدات لە مێركاتۆی زستانەدا گرێبەست لەگەڵ فڕانك كیسی كۆت دیڤواری و ناوەڕاستكاری یانەی ئەی سیی میلان واژووبكات.
 ئەویش لەسەر ڕاسپاردەی ئەنتۆنیۆ كۆنتێی ئیتاڵی و ڕاهێنەری سپێرز كە ئارەزوو دەكات پێكهاتەی تیپەكەی بۆ نیوەی دووەمی ئەم وەرزە توندوتۆڵ بكات.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئاشكرایكرد كە بەرپرسانی تۆتنهام هەوڵ دەدەن پرسی ڕێكنەكەوتنی كیسی لەگەڵ ئیدارەی میلان بۆ درێژكردنەوەی گرێبەستی بۆ بەرژەوەندی خۆیان بقۆزنەوەو بۆ ئەم مەبەستەش ئۆفەرێكی گرانبەهایان بۆ گواستنەوەی ئامادەكردووە.
 هاوكات یانەی لیڤەرپول بە هەمان شێوە هەوڵ دەدات ئەم ناوەڕاستكارە بە گرێبەستێكی گرانبەها بگوازێتەوە ڕیزەكانی، گرێبەستی ئێستای یاریزانەكە لە كۆتایی ئەم وەرزە لەگەڵ میلان تەواودەبێت و لە ئێستاوە ئازادە لەوەی لەگەڵ هەر یانەیەكی دیكە ڕێكبەوێت و گرێبەستی لەگەڵ واژووبكات.
 كیسی تەمەن بیست وپێنج ساڵ لە ساڵی دووهەزاروحەڤدەوە لە ڕیزی ڕۆسۆنێری دایەو لەو كاتەوە لە دووسەدوپێنج یاری تیپەكە بەشداری كردووەو سیی و پێنج گۆڵی تۆماركردووەو شازدە گۆڵیشی بۆ هاوكارانی دروستكردووە، ئێستاش كیسی لە ڕیزی هەڵبژاردەی كۆت دیڤوار لە ئامادەكاریدایە بۆ بەشداریكردنی لە جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا .
 
 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.