Erbil 38°C پێنجشەممە 12 شوبات 06:50

چێڵسی گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت

کوردستان TV
100%


یانەی چێڵسی گورزێكی كوشندەی لە دوایین ڕۆژەكانی ساڵی دووهەزاروبیستویەك بەركەوت، ئەویش بەهۆی پێكانی ڕیس جیمسی بەرگریكارەكەی لە یاری چوارشەممەی ڕابردووی تیپەكە لەبەرامبەر یانەی برایتۆن لە هەفتەی بیستەمی پرێمەرلیگ كە بە یەكسان بوونی هەردوو یانە بە گۆڵێك بۆ هەریەكەیان كۆتایی هات.
 لەمبارەوە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی بڵاویكردەوە كە لە پشكنینە پزیشیەكان دەركەوتووە یاریزانەكە ڕیشاڵەكانی ئەژنۆی پچڕاوەو بەو هۆیەوە بە لایەنی كەم بۆ ماوەی دوو مانگ لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
 ئەمەش لە كاتێكدایە كە چێڵسی لە ئامادەكاریدایە بۆ چەند ڕووبەڕوو بوونەوەیەكی گرنگ لە سەرەتای ساڵی نوێ‌، تیپە لەندەنیەكە هەوڵ دەدات بە تۆماركردنی ئەنجامی باش لە یاریەكانی پرێمەرلیگ، جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ مانچستەرسیتی پێشەنگ كەم بكاتەوە .

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.