Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:08

نادال به‌شداری له‌ پاڵەوانێتی تێنسی مێلبۆرن ده‌کات

کوردستان TV
100%


دوای چاك بوونەوەی لە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا، ڕافائێل نادال تێنسزانی بەناوبانگی ئیسپانی گەیشتە ئوستڕالیاو دەستی بە ڕاهێنان و ئامادەكاری كرد، ئەویش بۆ خۆئامادەكردنی بۆ پاڵەوانێتی تێنسی مێلبۆرن كە ڕۆژی دووشەممە دەستپێدەكات.
، دوای ئەویش بڕیاردەدات بەشداری لە پاڵەوانێتی سیدنی و پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا دەكات یان نا، نادالی پۆلێنكراوی شەشەمی ڕیزبەندی تێنسزانانی جیهان لە مانگی ئابی ڕابردوو نەشتەرگەری بۆ قاچی كراو لەو كاتەوە لە یاریگاكانی تێنسی سەرزەوی دووركەوتۆتەوە.
بەم دواییەش لە پشكنینە تاقیگەییەكان دەركەوت تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە، بۆیە بۆ ماوەی دە ڕۆژ كەرەنتین كراو دواتر ڤایرۆسەكەی تێپەڕاند.
 لە لایەكی دیكەوە نۆڤاك دیۆكۆڤیچی سڕبی و پۆلێنكراوی یەكەمی ڕیزبەندی جیهان بڕیاریداوە بەشداری لە پاڵەوانێتی جامی تێنسزانانی پیشەگەری جیهان نەكات، بەڵام تا ئێستا هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریكردن لە پاڵەوانێتی كراوەی ئوستڕالیا ئاشكرا نەكردووە .
 


                                                          

كوردستان TV

تێنس

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.