Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 10:08

زمانی کوردی لەسەر تابلۆکانی هاتووچۆ لە کەرکووک لابران

کوردستان TV
100%

 

بە بڕیاری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک ئەمڕۆ یەکشەممە سەرجەم تابلۆ و هێماکانی هاتووچۆ بە زمانی کوردی لە پارێزگاکەدا هەڵگیران.

هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لە کەرکووک پێی ڕاگەیاندین: بە بڕیاری ڕاکان جبووری پارێزگاری سەپێنراوی کەرکووک سەرجەم تابلۆ و هێماکانی هاتووچۆ کە بە زمانی کوردی لەسەریان نووسرابوو هەڵگیران و ئەو تابلۆیانە خرانە شوێنیان کە بە زمانی عەرەبی و ئینگلیزی لەسەریان نووسراون.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو کە ئەندام پەرلەمانانی سەرکەوتووی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کەرکووک بۆ پەرلەمانی عێراق لە هەوڵدان بۆ گێڕانەوەی تابلۆ و هێماکانی هاتووچۆ بە زمانی کوردی.

جێی باسە ڕۆژی 23ـی 12ـی 2021 بە بڕیاری ڕاکان جبووری تابلۆی قەزای دووبز بۆ دبس و شارەدێی پردێ بۆ ئاڵتون کۆپری گۆڕدران.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.