گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ئاشكرای كرد، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، دوو برای یه‌ك خێزان بوونه قوربانی.
هێمن سلێمان گوته‌بێژی پۆلیسی پارێزگای دهۆك ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ كاتژمێر 3ی دوای نیوه‌ڕۆ به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌نێوان دوو هاوسێ له به‌رده‌ڕه‌ش شه‌ڕ دروست ده‌بێت.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی شه‌ڕه‌كه به‌داخه‌وه كه‌سێك به‌ناوی (ع.ع) ته‌مه‌ن 35 ساڵ كوژرا و هه‌روه‌ها برایه‌كی تریشی به سه‌ختی بریندار بوو.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ر دوای شه‌ڕ و رووداوه‌كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش ئاگاداركرانه‌وه و چوونه شوێنی ڕووداوه‌كه و له ئێسته‌شدا لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كردووه بۆ زانینی هۆكاری دروستبوونی شه‌ڕ و ڕووداوه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.