سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراقی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م ئاشكرای كرد، كۆتاییان به لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به قه‌سابخانه‌كه‌ی شاره‌دێی جه‌بله له پارێزگای بابل هێناوه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ڕاپۆرتی كۆتایی ڕووداوه‌كه ڕاده‌ستی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن.
حه‌مید شه‌تڕی سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی عێراقی له دوای سه‌ردانیكردنی شوێنی قه‌سابخانه‌كه‌ی بابل له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: چه‌ند كه‌سێك به‌هۆی ڕووداوه‌كه ده‌ستگیركراون و ئێستا له گرتووخانه‌ن و هه‌روه‌ها لێدوانیشی دادوه‌ریشیان لێ وه‌رگیراوه.
ڕاشیگه‌یاند: سه‌ره‌خۆشی له كه‌سوكاری ڕووداوه‌كه ده‌كه‌م و دڵنیایان ده‌كه‌ینه‌وه كه سه‌رۆك وه‌زیران خۆی چاودێری ڕووداوه‌كه ده‌كات. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان سه‌رپه‌رشتی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كردووه و ڕاپۆرتی كۆتاییان ئاراسته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه.
هه‌روه‌ها سوپاسی دادگاكانی عێراق و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كه‌ین كه له سه‌رجه‌م قۆناغه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌كان هاوكارییان كردووین.
حه‌مید شه‌تڕی ڕاشیگه‌یاند: هه‌ندێ كاری تری تایبه‌تمه‌ند هه‌ن كه تایبه‌تن به دادگاكان و هه‌ركاتێك ئه‌وان ته‌واوبوون به دڵنیاییه‌وه ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه بۆ ڕای گشتی ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له شاره‌دێی جه‌بله له باكووری پارێزگای بابل ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای سواتی عێراق له‌گه‌ڵ داواكراوێك ڕووی دا و له ئه‌نجامیشدا 19 كه‌س كوژران.
سه‌ره‌تا وا بڵاو كرابووه‌وه كه كه‌سه‌كه داواكراوی مادده‌ی 4ی تیرۆر بووه و هه‌ر ئه‌ویش هه‌ڵساوه به كوشتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و دواتریش خۆی كوشتووه، به‌ڵام دواتر كه‌سوكاری ڕه‌تیان كرده‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه كه هێزه‌كانی پۆلیس به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له خانووی داواكراوه‌كه كردووه و له ئه‌نجامدا ئه‌م قه‌سابخانه‌یه ڕوویداوه.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردبوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ڕووداوه‌كه بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕوون بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها تاوانبارانیش ڕاده‌ستی دادگاكان بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.