ئاسایشی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاند، دەستیان بەسەر بڕێک دۆلاری ساختەی ئەمریکی و کتێبی سیحر و جادوو و نووشتەدا گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە تێیدا هاتووە "لە درێژەی چاڵاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەی حاجی ئۆمەران لە ڕێکەوتی 2021/12/18 لە كاتی هاتنی هاووڵاتییهكی ئێرانی بۆ ناو هەرێمی كوردستان، لەلایەن كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی دەروازەكه پشكنینی بۆ کرا كە ئەو كەسە ئێرانییە بە شێوەیەكی شارەزایانە لەناو چاكەتەكهی بڕی 3 هەزار و 900 دۆلاری ئەمریكی ساختە و دوو کتێبی سیحر و جادووی قەدەغەكراو و چەندین نووشتە و پارچەی دروستكردنی سیحری شاردبووهوه".
ئەوەشی خستۆتەڕوو "دوای پشكنین و دڕاندنی چاكەتەكەی، توانرا سەرجەم ئەو پارە و كەلوپەلانهی لەناو دەربهێنن، هەروەها كەسەكە دەستگیر کرا و پەڕاوی لێكوڵینەوەشی بۆ كرایەوە".
بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەش دا کە هۆكاری درەنگ ئاشكراكردنی بابەتەكە بۆ پاراستنی ڕێڕەوی لێكۆڵینەوە بووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.