ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م هه‌زاران هاووڵاتی له شاری ئه‌مسته‌ردامی پایته‌ختی هۆڵه‌ندا هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان وه‌ك ناڕه‌زاییه‌ك دژی توندكردنه‌وه‌ی بڕیاڕ و ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی دژی په‌تای كۆڕۆنا.
ئاژانسی (ئه‌سۆشه‌یتد پرێس) بڵاوی كرده‌وه: خۆپیشانده‌ران له یه‌كێك له گۆره‌پانه سه‌ره‌كییه‌كانی شاری ئه‌مسته‌ردام كۆبوونه‌وه و دواتریش ڕوویان له یه‌كێك باخچه‌كانی شاره‌كه كرد.
بڵاویشی كرده‌وه: له خۆپیشاندانه‌كاندا گرژی و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان كۆمه‌ڵێك خۆپیشانده‌ر و پیاوانی پۆلیس ڕووی دا كاتێك ده‌یانویست به فه‌رمانی فیمكی هالسیما پارێزگاری شاری ئه‌مسته‌ردام بڵاوه به خۆپیشانده‌ران بكه‌ن.
لای خۆشییه‌وه پارێزگای ئه‌مسته‌ردام جه‌ختی كرده‌وه كه به‌ڵگه‌ی ته‌واویان هه‌یه كه به‌شێك له خۆپیشانده‌ران كاری تێكده‌رانه و توندوتیژییان ئه‌نجامداوه.
به‌شێك له هاووڵاتییان له خۆپیشاندانه‌كه‌دا په‌یامی نووسراویان به‌رز كردبووه‌وه و تێیدا نووسرابوو "سه‌ركووتكردنی كه‌متر... خۆپارێزی زیاتر"، هه‌روه‌ها داواشییان كردبوو كه توندكردنی ڕێنماییه‌كان كه‌متر بكرێنه‌وه و ئازادی به خه‌ڵك و هاووڵاتییان بده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان ڕێنماییه‌كانی خۆپارێزی په‌یڕه‌و بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.