Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:04

بکوژی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

 

بکوژی ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەردەڕەش دەستگیر کرا کە به‌هۆی دروستبوونی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی لە نێوان دوو هاوسێ کەسێک کوژرابوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: ئەو تۆمەتبارەی لە قەزای بەردەڕەش کە لە شەڕێکدا کەسێکی کوشتبوو دەستگیر کرا.

ڕاشیگەیاند: 3 تۆمەتبارن کە لە نێویشیاندا بکوژەکەش دەستگیر کراوە، ئێستا لە ژێر لێکۆڵینەوەدان بۆ وەرگرتنی دانپێدانانی تۆمەتبارەکان، دوای ئەوە ڕەوانەی دادگە دەکرێن بەپێی مادده‌ی (406) لە یاسای سزادانی عێراقی.

جێی باسە پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممە به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ شارۆچكه‌ی به‌رده‌ڕه‌ش، شەڕ دروست بوو و لە ئەنجامدا کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش برینداربوو کە هەردووکیان برای یەکتربوون.  

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.