وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی لهگهڵ د. عەبدوللەتیف ئەحمەد جەختیان لە پاراستنی ژینگەی پێکەوەژیانی ئایینی کردەوە.
د. پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: ئهمڕۆ یهكشهم پێشوازیمان کرد لە دکتۆر عەبدوللەتیف ئەحمەد، لە گفتوگۆکانماندا جەختمان لە پاراستنی ژینگەی پێکەوەژیانی ئایینی کردەوە کە بەشێکی گرینگی کەلتووری و مێژوویی خەڵکی کوردستان و جۆری ئیدارەدانی لەلایەن حکوومەتی کوردستانەوەیە، ھەروەھا بە گرینگبینینی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی کە ھەردەم پێشەنگ و پێشەوابوون بۆ وتاری میانڕەو و تەبایی و بەھێزکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و ئاراستەکردنی نوێژخوێنان بە پرەنسیپە جوانەکانی پیرۆزی ئیسلام.
ڕاشیگەیاند: ئاماژەمان بە پڕۆژەکانی وەزارەت دا لە خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی و نوێژخوێنان، ئەمەش کردارێکی پێکەوەیی و ھەمەلایەنەیە.
ئاماژەی بەوەش دا "لەمیانی گفتوگۆکانماندا جەخت کرایەوە کە ھەموو ئایدیا و بیروبۆچوونە جیاوازەکان دەکرێ لە ڕێگەی گفتوگۆی ھێمنانە و لەیەکتر تێگەیشتن بە باشترین شێوە لە خزمەتی ئایینپەروەری و کوردستاندا بەرجەستە بکرێت، وێڕای بە گرینگبینینی ڕۆڵی پیاوانی ئایینەکانی تر لە برەودان بە گیانی پێکەوەیی و خۆشەویستیدا".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.