له گوندی په‌لكانه‌ی سنووری پارێزگای كه‌ركووك عه‌ره‌بی هاورده هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر ماڵێكی كورد و ته‌قه‌یان لێ كردوون، هه‌روه‌ها هه‌وڵیانداوه كوڕێكی ماڵه‌كه بڕفێنن.
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) پێی ڕاگه‌یاندین: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م له گوندی په‌لكانه له شاردێی سه‌رگه‌ڕان له ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك چه‌ند عه‌ره‌بێكی هاورده به هاوكاری حه‌شدی سونه هه‌ڵیان كوتاوه‌ته سه‌ر ماڵێكی كورد.
ڕاشیگه‌یاند: خه‌ڵكی گوندی په‌لكانه په‌یوه‌ندییان به كوردستان تیڤییه‌وه كردووه و جه‌ختیان كردووه‌ته‌وه كه له كاتی هه‌ڵكوتانه‌كه‌دا عه‌ره‌به هاورده‌كان ته‌قه‌شیان به‌سه‌ر ماڵه‌كه و چه‌ند ماڵكی تریشی گونده‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: عه‌ره‌به هاورده‌كان داوایان له ماڵه كورده‌كان كردووه گونده‌كه و ماڵه‌كانیان چۆل بكه‌ن و واده‌یه‌كیشیان بۆ داناون. جه‌ختیشیان كردۆته‌وه كه گوتوویانه ئه‌گه‌ر گونده‌كه چۆل نه‌كه‌ن دێینه‌وه و دووباره به‌سه‌رتان داده‌ده‌ینه‌وه.
خه‌ڵكی گوندی په‌لكانه هه‌روه‌ها بۆ پامنێری كوردستان تیڤی ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه: عه‌ره‌به هاورده‌كان له كاتی هه‌ڵكوتانه‌كه‌دا هه‌وڵیانداوه كوڕێكی گه‌نجی ئه‌و ماڵه‌ش ببه‌ن كه به‌سه‌ریانداداون، كوڕه گه‌نجه‌كه پیشه‌ی قوتابییه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه كه هیچ حاڵییان نه‌ماوه به‌ده‌ست عه‌ره‌بی هۆزی شه‌مه‌ڕ كه هاورده‌ی ناوچه‌كانیانن و ده‌یانه‌وێ به هێز و ترس و تۆقان گونده‌كه‌یان پێ چۆل بكه‌ن و ناوچه‌كه به‌ته‌واوی داگیر بكه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.