وه‌زاره‌تی دارایی له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 ى ساڵی 2021 به‌رده‌وامه.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 3 ى 1 ى 2022، مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و لیواكانی سه‌ر به وه‌زاره‌ت به بێ لێبڕین دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له گه‌نجینه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش به ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی راگه‌یاند، دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 به‌رده‌وام ده‌بێت به پێی خشته‌ی ئاماده‌كراو.
گوتیشی به‌پێی خشتهكه له‌رۆژانی داهاتوو مووچه‌ی شوێنه‌كانی دیكه‌ش دابه‌شده‌كرێت.
دوێنێ یه‌كشه‌ممه 2 ى 1 ى 2022، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 12 كرد و له ده‌ستپێكیشدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی وه‌ریگرت.
ئاماده‌كردنی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.