Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 08:04

2 ڕێنمای نوێ بۆ گواستنەوەی خاوەندارێتی و وەرگرتنی تابلۆی ئۆتۆمبێل دەرکرا

کوردستان TV
100%


 هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند لە ئه‌مڕۆدووشه‌ممه‌وه‌ 3 ى 1 ى 2022، بۆ گواستنەوەی ئۆتۆمبێل و وەرگرتنی تابلۆی ئوتۆمبێل دوو رێنمایی نوێ جێبەجێ ده‌كرێت.
بەگوێرەی رێنماییەکانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی ئەو هاووڵاتیيانەی کاری گواستنەوەی خاوەنداری یاخود ئۆتۆمبێلی ژمارە کاتی دەکڕن، پێویستە گرێبەستی ئەلیکترۆنیان پێبێت و لەبەشی یاسایی بەڕیوبەرایەتییەکە پەسەند بکرێت.
هه‌روه‌ها هاتووچۆی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌،  كه‌ ئەو هاوڵاتیانەی پێش بەرواری2-1-2022 مامەڵە و گرێبەستیان کردووە، ئەم رێنماییە تازە نایانگرێتەوە.
دەقی رێنماییەکەی هاتووچۆی سلێمانی:
ئاگاداری
ئاماژە بە رێنمایی ژمارە 3 ی ساڵی 2021 سەبارەت بەرێکخستنی کاری کۆمپانیاکانی ( ھاوردە کردن وگواستنەوە وفرۆشتنی ئۆتۆمبیل ) و پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل . 
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم ھاوڵاتیان و ئەوکۆمپانیا وپێشانگانەی ئاماژەی پێ دراوە کە:-
1- ئەو ھاوڵاتیانەی کەسەردانی بەرێوەبەرایەتیمان دەکەن بەمەبەستی گواستنەوەی خاوەندارێتی - تەحویل کردن - پێویستە  گرێ بەستی  ئەلکترۆنییان پێ بێت ودوای پەسەند کردنی لەبەشی یاسای بەرێوەبەرایەتیمان ئەوکات کارڕایی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام دەدرێت .
2- ئەوانەی کە ئۆتۆمبیلی ژمارە کاتی دەکڕن پێویستە وبەھەمان شێوەی  بڕگەی یەکی ئەم ئاگادارییە  گرێ بەستی ئەلکترۆنییان پێ بێت ولە بەشی یاسای بەرێوەبەرایەتیمان پەسەند بکرێت ئەوکات کار ڕاییان بۆ دەکرێت .وھەر سەبارەت بەخاڵی 2 ئەوانەی پێش 2 / 1 / 2022 گرێ بەستیان ئەنجام  داوە گرفتیان نابێت  و لە سبەینێ کار بەم رێنماییە دەکرێت .

 

داڕشتنه‌وه‌ی هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.