یاریی نێوان یانه‌كانی چێڵسی و لیڤه‌رپوڵ له‌میانی ركابه‌رییه‌كانی هه‌فته‌ی 21ی پرێمه‌رلیگدا، به ئه‌نجامی دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌ك كۆتاییهات.
چێڵسی كه له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندیی پێرمهرلیگدا ده‌ستی به هه‌فته‌ی 21 كرد، میوانداریی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی كرد كه له پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندییدایه.
یانه‌ی میوان به گۆڵه‌كانی مانێ و سه‌ڵاح له خوله‌كه‌كانی 9 و 26دا توانی پێشكه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت به‌ڵام چێڵسی به گۆله‌كانی كۆڤاسیج و پولیسیج له خوله‌كه‌كانی 42 و 45دا، توانی ئه‌نجامه‌كه به‌ر له‌وه‌ی بگاته گێمی دووه‌م، یه‌كسان بكاته‌وه.
به‌و ئه‌نجامه‌ش چێڵسی خاڵه‌كانی بۆ 43 و لیڤهرپوڵیس بۆ42 خاڵ به‌رزكرده‌وه. هاوكات مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه و به 10 خاڵ له‌پێش چێڵسی دووه‌مه‌وه‌یه.
له پریمه‌رلیگدا یاری نێوان چێلسی و لیڤه‌رپوڵ به یه‌کسانبوون کۆتاییهات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.