لە هەفتەی نۆزدەهەمینی خولی یانە پلە یەکەمەکانی ئیسپانیا (لالیگا)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 1-0 لە یانەی ڕیاڵ مایۆرکای بردەوە.
لە نیوەی یەکەمی یارییەکەدا، لوک دی یۆنگ لە خولەکی 44دا، تاکە گۆڵی یارییەکە و یانەی بارسێلۆنای تۆمار کرد.
بارسێلۆنا کە ئەوە هەشتەمین بردنەوەیەتی لەم وەرزەدا، 31 خاڵی کۆکردووەتەوە و ریزبەندی پێنجەمی گرتووە و بە 16 خاڵ لە دوای ریال مەدریدی پێشەنگی خولەکەوەیە.
یانەی مایۆرکا کە20 خاڵی کۆکردووەتەوە لە ریزبەندی 15ی خولەکەدایە.
دی یۆنگ سێ خاڵی بۆ بارسێلۆنا بهدهستهێنا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.