پشكنینی وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، لۆید ئۆستن بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ پۆزه‌تیڤ ده‌رچوو.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌ندراوێكدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه دوای ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كانی تووشبوون به كۆرۆنا، پشكنینی ئه‌نجام داوه و ئه‌نجامی پشكنینهكهیش پۆزه‌تیڤ ده‌رچووه.
لۆید ئۆستن تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه نیشانه‌كانی په‌تاكه به سووكی تیایدا ده‌ركه‌وتوون و باسی له‌وه كرده‌وه، پێنج رۆژ له ماڵه‌وه خۆی كه‌ره‌نتینه ده‌كات.
وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی به‌وه داوه كه كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتوو له رێگای ئۆنلاینه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانیشی هه‌ر خۆی به‌كاریان ده‌هێنێت. له بابه‌ته‌كانی دیكه‌یشدا جێگری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، كاتڵین هێكس نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كات.
لۆید ئۆستن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ركه‌وتنی له‌گه‌ڵ هه‌ر كه‌سێك هه‌بووبێت، ئه‌وا پشكنین ئه‌نجام ده‌دات، ئاماژه‌ی به‌وه دا بۆ دواهه‌مین جار 21ی كانوونی یه‌كه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن یه‌كتریان بینیووه و له 30ی كانوونی یه‌كه‌می 2021یشه‌وه نه‌چووه‌ته بارەگای وه‌زاره‌تی به‌رگریی.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریکا تووشی کۆرۆنا بووه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.