مامۆستایەکی زمانی کوردی لە شاری سنەی له كوردستانی ئێران، کە سزای پێنج ساڵ زیندانی بەسەردا سەپابوو بۆ جێبەجێکردنی سزاکەی بانگ کراوە و سزاکەی بەسەردا جێبەجێ دەکرێت.
زارا محەمەدی، ئەندامی ئەنجومەنی نۆژین و مامۆستای زمانی کوردی لە پارێزگای سنەی كوردستانی ئێران، ساڵی رابردوو بە هۆی چالاکییەکانی لە رێکخراوی نۆژیندا لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە سزای 10 ساڵ زیندانی بۆ بڕابووەوە، دواتر لە لایەن دادگای پێداچوونەوەوە سزاکەی بۆ پێنج ساڵ کەم کرایەوە.
ئەنجومەنی نۆژین لە راگەیاندراوێکدا ئەم سزایەی بە نادادپەروەرانە و بێ بەڵگە ناو بردووە و رایدهگهێنێت: سزاکە لە لایەن بەرپرسی گشتیی دادگوستەریی سنەوە سەپاوە و ماوەیەکی کورت بۆ خۆڕادەستکردن بە بەندیخانە بۆ زارا محەمەدی دیاری کراوە.
ئەنجومەنی نۆژین، رێکخراوێکی فەرهەنگی و ئەدەبییە لە شاری سنەی كوردستانی ئێران کار لەسەر ئەدەب و زمانی کوردی دەکات.
ئێران مامۆستایهکی زمانی کوردی سزا دهدات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.