Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 05:38

بەغدا.. لە رێگەی 2 دڕۆنه‌وه‌ هێرش کرایه‌ سه‌ر بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی ئه‌مریکا

کوردستان TV
100%


له‌ بەغدا لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا کە هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە3 ی 1 ی 2022، سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیا ناوخۆییەکانی عێراقی راگەیاند: بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە رێگەی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژەوە کە لەسەری نووسرابوو ئۆپەراسیۆنەکانی تۆڵەسەندنەوەی سەرکردەکان هێرش کرایە ناوچەی دیپلۆماسی کە پێی دەگوترێت بنکەی سەربازیی ڤیکتۆریا و هێزەکانی ئەمریکا لەخۆ دەگرێت لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، بەڵام دەستبەجێ سیستەمی بەرگریی ئاسمانی CRAM توانی بەرپەرچیان بداتەوە و بیانخاتە خوارەوە.
سەرچاوەکە  راشیده‌گه‌یه‌نێت: لە کاتی هێرشەکە فڕۆکەی مەدەنی زۆر دەنیشتنەوە و دەفڕین، ئەمەش بەڵگەیە کە لە یاسا دەرچووەکان بایەخ بە گیانی مەدەنییەکان نادەن و لەو کاتە گەشتە مەدەنییەکان دووچاری مەترسی زۆر بوونەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.