سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی پارێزه‌رانی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی بڵاوكرده‌وه.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی سەرۆک و ئەندامانى ئەنجوومەنى سەندیکاى پارێزەران و سه‌رجه‌م پارێزه‌رانی كوردستان دەکەین، هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی بەردەوامیان بۆ دەخوازین.
سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: پارێزەران توێژێکی گرنگن لە هەرێمی کوردستان كه جێبەجێکاری کاریگەری یاساکانی هەرێمن بە گشت بوارەکانییەوە، ئێمە چاوەڕێی زیاتر لە پارێزەرانی هەرێم ده‌كه‌ین بۆئەوەی به‌یه‌کەوە خزمەتی زیاترى کۆمەڵگەکەمان بکەین و هەرێمەکەمان لە هەر پێشێلکارییەکی دەستووری و یاسایی بپارێزین.
هه‌روه‌ها ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كه‌ن: هەر لەو ڕوانگەیەوە دووپاتی دەکەینەوە كه پارێزەران بەشێکی دانەبڕاون لە بەرزڕاگرتنی سەروەریی یاسا لە هەرێمی کوردستاندا.
په‌رله‌مانی کوردستان: پارێزەران بەشێکی دانەبڕاون لە بەرز ڕاگرتنی سەروەری یاسا لە هەرێم
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.