Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 04:18

بەمەبەستى دەستنیشانکردنى چارەسەرى کەند و ئاوەڕۆکانی هه‌ولێر کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا

کوردستان TV
100%

بەسەرپەرشتى پارێزگارى هەولیر، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى پێداویست و کەم و کوڕیی و چارەسەرى کەند و ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیان کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.
له‌ راگه‌یاندراوێكدا، پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه‌: ئەمڕۆ دووشەممە 2022.1.3، بەسەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولیر، لەدیوانى پارێزگا، بەمەبەستى دەستنیشانکردنى پێداویست و کەم و کوڕیی و چارەسەرى کەند و ئاوەڕۆکان و پاککردنەوەیان کۆبوونەوەیەکى تایبەت ئەنجامدرا.
لەکۆبوونەوەکەدا، کە ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی په‌یوه‌ندیدار ئاماده‌ی بوون، دواى هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانى تیمەکانى شارەوان، باس لەپڕۆسەى پاککردنەوەى ڕێرەى ئاوى قورس و کەند و هەموو ئەو شوێنانە کرا کە دەبنە هۆى کۆبوونەوەى ئاو، پاشان تیشک خرایە سەر ڕێگریکردن لە فرێدانى پاشماوە بیناسازییەکان بەگشتیى لەهەموو شوینێک تەنها ئەو شوینە نەبێت کە دیاریکراوە، لەکۆتایشدا کۆبوونەوە بریاریدا لەڕیگەى لێژنەکانەوە لەپێناو دوورخستنەوەی مەترسییەکانى لافاو، ئامادەکارى و دیراسەیەکى ورد بکرێت بۆ چارەسەرکردنى یەکجارەکى ڕێرەى ئاوى قورس و کەند و هەموو ئەو شوێنانەى کە دەبنە هۆکار بۆ کۆبوونەوەی ئاو.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.