دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م شاندێكی ڕه‌وتی سه‌در گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و له‌لایه‌ن هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لێ كرا.
شانده‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در به سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن ئه‌لعه‌زارییه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامێتی هه‌ریه‌ك له دكتۆر نه‌ساڕ ڕوبێعی و نه‌بیل ته‌ڕفی و سادق سلێتی.
ئامانج ساڵح په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند كه شانده‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در له فڕۆكه‌خانه له‌لایه‌ن هوشیار زێباری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه پێشوازییان لێ كراوه.
ڕاشیگه‌یاند كه بڕیاره شانده‌كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كۆ ببێته‌وه، گفتوگۆی سه‌ره‌كیشیان تاوتوێی پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌بێت.
په‌یامنێری كوردستان تیڤی جه‌ختیشی كرده‌وه كه بڕیاره سبه‌ی سێشه‌م شانده‌كه‌ی ڕه‌وتی سه‌در له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببنه‌وه.
جێی باسه سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شاندێكی باڵای سیاسی سوونه‌كانی عێراق به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی كه به ته‌مه‌نترین كاندیدی سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه هاتبووه هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی كورد له هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر پرسی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.