توێژەران تەمەنێک دیاری دەکەن و هۆشداری دەدەن لەو تەمەنەدا هاوسەرگیری نەکرێ، بەهۆی ئەوەی ئەگەری جیابوونەوەیان زیاترە.
بەپێی هەواڵێک کە ماڵپەڕی (بێست لایف) بڵاوی کردۆتەوە تێیدا هاتووە "توێژەران ڕاپرسییەکیان ئەنجامداوە و تێیدا 52 ئافرەت و پیاوی خێزاندار بەشدارییان کردووە، دەرکەوتووە 45% ئەوانەی لە تەمەنێکی زوودا هاوسەرگیریان کردووە، جیابوونەتەوە".
توێژەر شێلبی ب. سکۆت و تیمەکەی ڕایانگەیاند: بەپێی توێژینەوەکەمان کە ڕاپرسییەکمان ئەنجامداوە دەرکەوتووە هاوسەرگیری لە تەمەنی زوودا بە تایبەت خوار تەمەن 23 ساڵ تەمەنێکی گونجاو نییە بۆ هاوسەرگیری و لە داهاتوودا کێشەیان بۆ دروست دەکات.
هاوکات گۆڤاری (کەپڵ ئەند فامیلی فیسیۆلۆجی) لە هۆکاری جیابوونەوەی ئەو کەسانە دەکۆڵێتەوە و ئاماژە بەوە دەدات کە هۆکاری جیابوونەوەی ئەو کەسانە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە دوای ماوەیەکی کەم لە یەکترناسین بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، هەروەها جەخت لەسەر ئەوەش دەکاتەوە کە پێویستە زیاتر لەگەڵ یەکتربن و یەکتر بناسن، ئەمەش دەبێتە هۆی پتەوبوونی پەیوەندیی نێوانیان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.