Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 04:18

لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا 5 کەس بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

 

هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناحییەی ڕزگاری 5 برینداری لێ كه‌وتۆته‌وه‌.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: ئەمشەو دووشەممە بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە ناحییەی ڕزگاری سنووری قەزای کەلار 5 کەس برینداربوون، سەرجەمیان دانیشتووی ڕزگارین.

ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکە لە پێکدادانی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری (نیسان ئاڵتیما و توێتا کرۆلا) دروست بووە، هەردوو شۆفێرەکە و 3 سەرنشینی (ئاڵتیماکە) برینداربوون.

ئاماژەی بەوەش دا سەرجەم بریندارەکان ڕەوانەی نەخۆشخانە کران، لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستی پێ کردووە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.