سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كه فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیشه ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیارێكی 4 خاڵی له‌سه‌ر كوشتارگه‌كه‌ی شاره‌دێی جه‌بله ده‌ركرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا بڵاو كرایه‌وه: مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به وردی چاودێری لێكۆڵینه‌وه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ی شاره‌دێی جه‌بله له پارێزگای بابلی كردووه و فه‌رمانی به ده‌زگای ئه‌منییه نیشتمانییه‌كان كردووه لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به زانیاریی ته‌واو و تۆمه‌تباران، هه‌روه‌ها كێشه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌كانیش دیاری بكه‌ن كه ڕێگه‌یان دابوو زانیارییه هه‌واڵگرییه نادروسته‌كان بۆ مه‌به‌ستی تاكه‌كه‌سی به‌كاربهێنرێت و به‌هۆیه‌وه كه‌سی بێ‌تاوان ببێته قوربانی و هه‌روه‌ها ته‌واوی زانیارییه‌كانی ڕووداوه‌كه‌ش بۆ ڕای گشتی بخرێته‌ڕوو.
هه‌روه‌ها هاتووه: فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منی نیشتمانی كۆبووه و تاوتوێی ڕووداوكه‌یان كرد، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به كه‌موكوڕی ده‌زگا ئه‌منییه‌كان كرا و به‌هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌رمانی ده‌ستگیكردنی 14 كه‌سی ده‌ركرد كه ده‌ستیان هه‌بووه له ڕووداوه‌كه جا به گواستنه‌وه‌ی زانیاری بێت یان له كاتی جێبه‌جێكردنی فه‌رمانه‌كاندا. له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایانه‌ش مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بڕیاری ئه‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌ی دا:-
- پێكهێنانی تیمێكی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌منی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپا بۆ زیاتر لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كه و هۆكاره‌كانی دروستبوونی كوشتارگه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبوون بدرێنه دادگا و هه‌روه‌ها پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتێكی تیروته‌سه‌ل له ماوه‌ی ته‌نیا هه‌فته‌یه‌كدا.
- دوورخستنه‌وه‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رانی پۆلیسی بابل و هه‌واڵگری بابل و هه‌واڵگری جه‌بله و گواستنه‌وه‌یان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌مبوونه له تاوانه‌كه ڕه‌وانه‌ی دادگاكان بكرێن بۆ ئه‌وه‌ی توندترین سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێ.
- ئه‌وانه‌ی كه زانیارییه ئه‌منییه‌كانیان گواستۆته‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ وه‌زاره‌تی ناوخۆ و شانه‌ی ڕاگه‌یاندنی ئه‌منی بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ سه‌باره‌ت به بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه.
- ڕاوێژكاری ئه‌منی نیشتمانی ڕاسپێردراوه بۆ پێشكه‌شكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی و به‌رزكردنه‌وه‌ی بۆ فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی كاره ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان بۆ وه‌زاره‌ت و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان، هه‌روه‌ها دیاریكردنی ئه‌و كۆسپانه‌ی كه دێنه به‌رده‌م گۆڕه‌پانی كاره ئه‌منی و هه‌واڵگرییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوی هاوشێوه له داهاتوودا ڕوو نه‌داته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.