سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لەگەڵ وەزیری پێشمەرگە جەختیان لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاگەیاندنی سەربازی کردەوە.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە لەمیانی پێشوازی و کۆبوونەوەمان لەگەڵ د.جوتیار عادل سەرۆکی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و گوتەبێژی فەرمی حکوومەت جەختمانکردەوە لەسەر هەماهەنگی و کاری هاوبەشی میدیایی بۆ ڕێکخستنەوەی ڕاگەیاندنی سەربازی بەگشتی و میدیای رەسمی وەزارتمان.
ڕاشیگەیاند: بڕیاری قەدەغەکردنی میدیاکان بۆ ناو بەرەکانی جەنگ و میحوەڕەکانی پێشمەرگە بەهەنگاوێکی گرنگ لە قەڵەم درا.
ئاماژەی بەوەش دا کە گفتوگۆی پڕ بایەخیان ئەنجام دا لەسەر دانانی ستراتیژییەتێکی میدیایی نیشتمانی و دروستکردنی شانەی جەنگی و ئەمنی، بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتەکانی ناوخۆ، ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.