ئه‌مشه‌و بۆ دووه‌مجار له ماوه‌ی 72 كاتژمێردا به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ر بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له كێڵگه نه‌وته‌كانی عومه‌ر.
كێڵگه نه‌وته‌كانی عومه‌ر كه یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین چاڵه نه‌وته‌كانی سووریا ده‌كه‌وێته پارێزگای دێره‌زوور له ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا.
ئاژانسی دهنگوباسی (سپۆتنیك)ی ڕووسی بڵاوی كرده‌وه: بنكه سه‌ربازییه‌كه ئه‌مشه‌و به مووشه‌ك هێرشكرایه سه‌ری و دانیشتووانی ده‌وروبه‌ری ده‌نگی چه‌ندان مووشه‌كیان بیستووه و هه‌روه‌ها دووكهڵیشیان بینیوه، به‌ڵام تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به زیانه‌كان ڕانه‌گه‌یه‌نراوه.
بڵاویشی كرده‌وه: دوای هێرشه مووشه‌كییه‌كه، فڕۆكه و هه‌لیكۆپته‌ره ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا سووڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كێڵگه نه‌وتییه‌كه‌یان مووشه‌كباران كردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی مووشه‌ك هاوێژه‌كان.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌زگاكانی نزیك له ئه‌مه‌ریكا ڕه‌تیان كرده‌وه هیچ مووشه‌كێك ئاراسته‌ی كێڵگه نه‌وتییه‌كانی عومه‌ر كرابێت و جه‌ختیشیان كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا خۆیان مووشه‌كه‌كانیان ته‌قاندووه به مه‌به‌ستی مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.