به گوێره‌ی ئاماری ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌به‌رهێنان له ساڵی 2021 له سه‌رجه‌م پارێزگا و شار و شارۆچكه و ناوچه‌كان به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو له بواره‌كانی وه‌به‌رهێنان، جۆری وه‌به‌رهێنان، بواری وه‌به‌رهێنان زیاتر بووه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان له ئاماره‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له ماوه‌ی ساڵی 2021 له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان 68 مۆڵه‌ت به بواری وه‌به‌رهێنان دراوه كه بڕی پاره‌ی گشتی ئه‌و ژماره‌یه 8.5 هه‌شت ملیار و نیو دۆلار بووه، به شێوه‌یه‌ك پڕۆژه‌كان له‌لایه‌ن كۆمپانیای ناوخۆیی، ده‌ره‌كی هه‌روه‌ها به هاوبه‌شی ئه‌نجامدراون كه له نێویاندا یه‌ك مۆڵه‌تی هاوبه‌ش له‌نێوان كۆمپانیای ناوخۆیی و بیانی هه‌بووه به بڕی 19.8 ملیۆن دۆلار، هاوكات 66 مۆڵه‌تی ناوخۆیی دراوه به بڕی 3.54 ملیار دۆلار و ته‌نها یه‌ك مۆڵه‌تی بیانیش به 4.9 ملیار دۆلار دراوه.
ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئه‌وه‌شی ڕوون كردووه‌ته‌وه کە مۆڵه‌ته‌كان له سێكته‌ره جۆراوجۆره‌كان بووه، به جۆرێك له بواری گه‌شتوگوزار 18 مۆڵه‌ت دراوه به به‌های 6.9 ملیار دۆلار، هه‌روه‌ها له سێكته‌ری پیشه‌سازی 15 مۆڵه‌ت به به‌های 598 ملیۆن دۆلار دراوه، له سێكته‌ری بازرگانی به بڕی 356 ملیۆن دۆلار 19 مۆڵه‌ت دراوه، هاوكات له بواری نیشته‌جێبوون 3 مۆڵه‌ت دراوه كه بڕه‌كه‌ی 277 ملیۆن دۆلار بووه، بواری كشتوكاڵیش یه‌كێكی تره له‌و بوارانه‌ی كه 3 مۆڵه‌تی پێ دراوه و به‌های 174.9 ملیۆن دۆلار.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له هه‌ولێر ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه بڕه‌كه‌ی 7.7 ملیار دۆلار بووه، هه‌روه‌ها له دهۆك بڕه‌كه‌ی بایی 138 ملیۆن دۆلار بووه، له سلێمانیش 615 ملیۆن دۆلار تێچووی پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان بووه، له هه‌ڵه‌بجه‌ش ئه‌و پڕۆژانه‌ی وه‌به‌رهێنانیان تێدا كراوه بایی 6.8 ملیۆن دۆلار بووه، له كۆتاییدا ئه‌و پڕۆژانه‌ی له ئیداره‌ی گه‌رمیان ئه‌نجامدراون بڕه‌كه‌یان 47.6 ملیۆن دۆلار بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.