سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئاشكرای كرد كه به‌دواداچوونی وردیان بۆ تاوانه خوێناوییه‌كه‌ی جه‌بله له پارێزگای بابل كردووه و سه‌رجه‌م تێوه‌گلاوانی كوشتارگه‌كه‌ش له‌ژێر لێپێچینه‌وه‌دان.
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له تویتێكدا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕایگه‌یاند "بەدواداچوونی وردمان كرد بۆ تاوانە خوێناوییەكەی بابل، هەوڵێكیشمان ئاشكراكرد بۆ چەواشەكردنی حكوومەت و ڕای گشتی كە ئەوەش تاوانێكی ترە".
ڕاشیگه‌یاند "سەرجەم تێوەگلاوان لەژێر لێپێچینەوەدان و لیژنەیەكی باڵاشمان دروست كرد بۆ فراوانكردنی لێكۆڵینەوە".
جه‌ختیشی كرده‌وه كه "چاوپۆشی ناكەین لە هیچ كەموكورتییەك لەناو سیستمی ئەمنیدا".
ئه‌مه له كاتێكدایه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرا كرابوو كه سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌زگای ئه‌منیی نیشتمانی كۆبووه و تاوتوێی ڕووداوكه‌یان كردبوو، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به كه‌موكوڕی ده‌زگاكانی ئه‌منی كرابوو و به‌هاوكاری ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری فه‌رمانی ده‌ستگیكردنی 14 كه‌س ده‌ركراوه كه ده‌ستیان هه‌بووه له ڕووداوه‌كه جا به گواستنه‌وه‌ی زانیاری بێت یان له كاتی جێبه‌جێكردنی فه‌رماندا.
جێی باسه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا له شاره‌دێی جه‌بله له باكووری پارێزگای بابل ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نێوان هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای سواتی عێراق له‌گه‌ڵ داواكراوێك ڕوویدابوو و له ئه‌نجامیشدا 20 كه‌س كوژران.
سه‌ره‌تا وا بڵاو كرابووه‌وه كه كه‌سه‌كه داواكراوی مادده‌ی 4ی تیرۆر بووه و هه‌ڵساوه به ته‌قه‌كردن له ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و دواتریش كوشتنی سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی و دواتریش خۆی، به‌ڵام دواتر كه‌سوكاری ڕه‌تیان كرده‌وه و جه‌ختیان كرده‌وه كه هێزه‌كانی ئه‌منییه‌كان به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان له خانووی داواكراوه‌كه كردووه و له ئه‌نجامیشدا ئه‌م كوشتارگه‌یه ڕوویداوه.
به‌هۆی گه‌وره‌یی ڕووداوه‌كه و زۆری قوربانییه‌كان و ناڕوونی ڕووداوه‌كه، مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانی كردبوو لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له ڕووداوه‌كه بكرێ بۆ ئه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه ڕوون بكرێته‌وه و هه‌روه‌ها تاوانبارانیش ڕاده‌ستی دادگاكان بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.