Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 02:28

پۆلیسی هەولێر 2 کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل دەستگیر دەکات

کوردستان TV
100%

 

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی 2 تۆمەتباری ڕاگەیاند بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە گەڕەکەکانی شادی و ئاری.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە " بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نوسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل بە هاوکاری نەھێشتنی تاوانی خەبات، 2 تۆمەتباریان بەناوەکانی (ڕ. م. ع.) و (ش. ب. ع.) دەستگیر کرد بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێل لە جۆری (تۆیۆتا پیکاب هایلۆکس) لە گەڕەکەکانی شادی و ئاری شاری هەولێر".

ئەوەشی خستۆتەڕوو "تۆمەتباران دوای دەستگیرکردنیان دانیان بە تاوانەکان ناوه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه‌ كه‌ یەکێک لە تۆمەتبارەکان هەڵدەستا بە دزینی ئۆتۆمبێلەکە و ئەویتریان ئۆتۆمبێلەکەی دەفرۆشتەوە".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران بە پێی ماددە (446) لە یاسای سزادان بۆ ڕێکخرا و ڕەوانەی دادگه‌ کران بۆ ئەوەی ڕێڕەوی یاسایی بەرامبەریان بگیرێتەبەر.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.