Erbil 38°C پێنجشەممە 11 حوزەیران 02:27

لە سۆران 11 نۆرینگە و 2 دەرمانخانە داخران

کوردستان TV
100%

 

بەدواداچوون بۆ کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانە و نۆرینگەکان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران کرا و لە هەڵمەتێكدا 11 نۆرینگەی پزیشکی و 2 دەرمانخانە داخران.

بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان-بەشی چاودێری بازاڕ ئەمڕۆ دووشەممە ڕاگەیانراوێکی بڵاوکردەوە "بەڕێوەبەرایەتییەکەمان بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری لقی ھەولێری سەندیکای دەرمانسازانی کوردستان و لێژنە ھاوبەشەکانی قایمقامییەتی قەزای سۆران لە درێژەی گەڕان و بەدواداچوونە مەیدانییەکانیان بۆ کۆگاکانی دەرمان و دەرمانخانە و نۆرینگەکان لە شاری سۆران، بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە جموجۆڵی بازاڕی دەرمان و ڕێگریکردن لە مامەڵەکردن بە دەرمانی بێ مۆڵەت و نایاسایی و جەختکردنەوە لەسەر ڕێنمایی و ڕێکارەکانی وەزارەتی تەندروستی و بە بازاڕکردنی دەرمان بە گوێرەی ڕێنماییەکان".

ئەوەش خراوەتەڕوو "لەو ھەڵمەتەدا 11 نۆرینگەی پزیشکی و 2 دەرمانخانە داخران و ڕێکاری یاساییان به‌رامبەر گیرایەبەر".

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەشدا کە ھەمیشە بە گیانی پیشەیی و زانستییەوە لە ھەڵمەت و بەدواداچوونەکان بەردەوام دەبن لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان لە ڕێگەی لێژنە تایبەتەکانیان، بۆ دەستبەسەرداگرتن و قەدەغەکردنی مامەڵەکردن بە دەرمانی نایاسایی و قاچاخ و ھۆشیارکردنەوەی ھاووڵاتییان لێوەی لە پێناوی دەستبەرکردنی باشترین کواڵێتی دەرمان بۆ ھاونیشتمانییان.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.