Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 04:02

پۆستی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق ناکۆکی ده‌خاته‌ نێوان سوننه‌کان

کوردستان TV
100%

سەرچاوەکە لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاشکرای کردووە کە هێشتا ناکۆکییەکانی نێوان ھاوپەیمانیی تەقەدوم و ھاوپەیمانیی عەزم لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بەردەوامە.

بەگوتەی سەرچاوەکە ھاوپەیمانیی عەزم لەگەڵ ئەوەدا نییە، محەمەد حەلبوسی دووبارە ببێتەوە بە سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران و گوتی: "ھاوپەیمانیی عەزم، خالید عوبێدی وەک رکابەری محەمەد حەلبوسی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کاندید دەکات".

ھاوپەیمانیی عەزم و ھاوپەیمانیی تەقەدوم کە دوو لایەنی سوننەن، رکابەری یەکتر دەکەن بۆ بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.

رۆژی یەکشەممەی رابردوو، ئەندام لە ھاوپەیمانیی عەزم، عەبدولوەھاب بیلاوی رایگەیاندبوو کە ھاوپەیمانیی عەزم ھەریەک لە مەحمود مەشھەدانی، سابت عەباسی و خالید عوبێدی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران کاندید کردووە و ئاشکراشی کردبوو کە لەبارەی ئەو پرسەوە، لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگیی شیعەدا، ھەیە.

رۆژی دووشەممە 27ی کانوونی یەکەمی 2021، دادگای باڵای فیدراڵیی ئەو تانانەی رەت کردەوە کە لە ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنەکە درابوون و ئەنجامەکانیشی پەسەند کرد و ئاراستەی سەرۆکایەتی کۆماری کرد.

بەپێی ئەنجامە کۆتاییەکانی ھەڵبژاردنەکانی 10ی تشرینی یەکەمی رابردووی ھاوپەیمانیی تەقەدوم بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی 37 کورسی و ھاوپەیمانیی عەزم بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر 14 کورسیی بەدەستھێناوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.