Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:31

لە ئەمریکا دوو ھەزار و 600 گەشتی ئاسمانی ھەڵوەشێندرایەوە

کوردستان TV
100%

لە یەکەم رۆژی کارکردن لە ساڵی نوێدا لە ئەمریکا، زیاتر لە دوو ھەزار و 600 گەشتی ئاسمانی بەھۆی زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا و خراپی دۆخی کەشوھەواوە ئەنجام نەدرا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری "FlightAware.com" کە بەدواداچوون بۆ گەشتی فڕۆکەکان دەکات، ئەمڕۆ لە ئەمریکا لە نیوەڕۆوە دوو ھەزار و 600 گەشت ئەنجام نەدراوە و سێ ھەزار و 100 گەشتیش دواخراوە.

بەرپرسەکان، ھۆکاری دواخستن و ھەڵوەشاندنەوەکان بۆ بارینی بەفرێکی زۆر لە بەشی رۆژھەڵات و ناوەڕاستی وڵاتەکە و تووشبوونی کارمەندانی کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بە جۆری ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەگەڕێننەوە.

گوتەبێژی کۆمپانیای (Southwest Airlines)، براد ھاوکینگ، ئەوەی راگەیاند کە ئەمڕۆ تاکو نیوەڕۆ 575 گەشتیان ھەڵوەشاندووەتەوە کە دەکاتە سەدا 15ی گەشتەکانیان.

ھاوکینگ، ئاماژەی بەوەش کرد کە زیادبوونی حاڵەتەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێو کارمەندەکانیان و خراپی کەشوھەوای شیکاگۆ، دێنڤەر و باڵتیمۆر کاریگەری لەسەر گەشتەکانیان کردووە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.