Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:26

نرخی نه‌وت له‌ 80 دۆلار نزیک ده‌بێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە 79 دۆلار و 29 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

دوێنێ نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت،  له‌كاتی داخستنی بازاردا گەیشتە 78 دۆلار و 98 سەنت .

ئەمڕۆ لە کاتژمێر 08:36ەوە، نرخەکەی بە بەراورد بە کاتی داخستنی بازاڕ به‌رزبۆته‌وه‌.

لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 76 دۆلار و 36 سەنت فرۆشرا.

بەردەوامی کاریگەری نادیاری حاڵەتەکانی تووشبوون بە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن لەسەر ئاساییبوونەوەی ئابووریی و خواست لەسەر نەوت، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی سنووردارکردووە.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.