Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 04:02

به‌ دوو فڕۆکه‌ی بێ فڕۆکه‌وان هێرشکرایه‌ سه‌ر بنکه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان هێرشكرایه‌ سه‌ر بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د.

كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق  له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4-1-2022 دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بنكه‌ی سه‌بازی عه‌ین ئه‌سه‌د-یان له‌ پارێزگای ئه‌نبار كردۆته‌ ئامانج.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراقدا هاتووه‌ كه‌ توانراوه‌ دوو فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌كه‌ بخرێنه‌ خواره‌وه‌.

جێگای ئاماژه‌پێدانه‌ دوێنێ-ش به‌ دوو فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی مینڕێژکراو هێرشکرایە سەر بنکەی سەربازیی فکتۆریا-ی هێزەکانی ئەمەریکا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.