کۆمپانیای گەورەی تەکنەلۆجیای ئەمریکی ئەپڵ، بووە یەکەم کۆمپانیا کە لە بۆرسەدا بەهای پشکەکانی سێ تریلیۆن دۆلاری تێپەڕاند.
بەهای پشکی ئەپڵ کە لە دەستپێکی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە لە 2020ەوە تا ئێستا زیاتر لە سێ هێندە زیادی کردووە لە دوو شەممەوە، نزیکەی سەدا سێ بەهاکەی بەرزبووەتەوە.
لە یەکەم رۆژی کاری ئەمساڵدا، نرخی یەک پشکی کۆمپانیاکە تا 182،88 دۆلار بەرزبووەوە.
بەهای پشکی کۆمپانیاکە لەو رۆژەدا گەیشتە سێ تریلیۆن دۆلار. بەو شێوەیەش ئەپڵ بووە یەکەم کۆمپانیا کە بەهای پشکەکەی گەیشتە سێ تریلیۆن دۆلار.
لە دوای ئەپڵ، کۆمپانیای مایکرۆسۆفت دێت کە بەهای پشکەکانی 2،5 تریلیۆن دۆلارە، دوای ئەویش گۆۆگڵ دێت کە بەهای پشکەکانی 1،9 دۆلارە.
ئەپڵ کە یەکەم جار لە دووی ئابی 2018دا، بەهای پشکەکانی گەیشتە یەک تریلیۆن دۆلار، لە 19ی ئابی 2020دا، گەیشتە دوو تریلیۆن دۆلار.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.