جێگری پارێزگای هه‌ولێر رایده‌گه‌ێنێت ، رۆژانه ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی له‌رێگای حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه به‌ده‌ستمان ده‌گات، به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌شی ده‌كه‌ن.
هێمن قادر، جێگری پارێزگای هه‌ولێر به كوردستان تیڤی رایگه‌یاند : پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت له‌سنووری پارێزگای هه‌ولێر به‌رده‌وامی هه‌یه.
هه‌روه‌ها هێمن قادر گوتی: له ئێستادا پڕۆسه‌كه له شارۆچه‌كه‌ی قوشته‌په‌و شارۆچكه‌ی داره‌توو به‌رده‌وامه‌و 200 لیتر نه‌وت له‌به‌رامبه‌ر 55 هه‌زار دیناری عێراقی به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن پسووله‌ی خۆراكن دابه‌ش ده‌كرێت.
جێگری پارێزگای هه‌ولێر گوتیشی: ئه‌و بڕه نه‌وته‌ی بۆمان دابین كراوه له‌رێگای حكومه‌تی فیدراڵی عێراقه‌وه بۆمان ره‌وانه ده‌كرێت، رۆژانه ئه‌و بڕه‌ی به‌ده‌ستمان ده‌گات به‌سه‌ر هاووڵاتیان دابه‌ش ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها هێمن قادر ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد كه ئه‌گه‌ر بڕی نه‌وتی زیاتریان به‌ده‌ست بگات ،ئه‌وا جارێكی تر نه‌وت به‌سه‌ر ناوچه شاخاوییه‌كان دابه‌ش ده‌كه‌نه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.