Erbil 38°C دووشەممە 30 ئەیلوول 08:31

عێراق به‌رھەمھێنانی نەوت ده‌گه‌ێنێته‌ ھەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا

کوردستان TV
100%

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، ئامانجیان ئەوەیە کە لە میانی ھەڵکەندنی بیرە نەوتی نوێدا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت تا ساڵی 2027، بگەیەنن بە ھەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا، ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە چوارچێوەی پلانەکانی زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت، کارەکانی ھەڵکەندنی حەوت بیرە نەوتی نوێ لە کێڵگەی حەلفایە لە پارێزگای میسان تەواوکراون و ھاتووە "ئامانجمانە لە میانی ھەڵکەندنی بیرە نەوتی نوێدا، ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت تا ساڵی 2027، بگەیەنین بە ھەشت ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا".

ئاماژەی بەوەیش داوە کە لە میانی پرۆسەکانی پەرەپێدان بە کێڵگەی نەوتی حەلفایە، تا ئێستا دەیان بیرە نەوت لە کێڵگەکەدا ھەڵکەندراون، ھەروەھا ھێڵەکانی بەرھەمھێنان و ھەناردەکردن لە کێڵگەی حەلفایە راکێشراون.

کێڵگەی حەلفایە بەگەورەترین حەشارگەکانی نەوت لە عێراق دادەندرێت کە سەربە کۆمپانیای نەوتی میسان-ە و یەدەگی نەوت لە کێڵگەکەدا بە 16 ملیار بەرمیل خەڵمێندراوە کە دەتواندرێت لەو بڕە چوار ملیار بەرمیلی دەربهێندرێت.

کۆمپانیای پێترۆچاینای چینی لە سەرەتای پرۆسەی بەرەپێدان بە کێڵگەی حەلفایە، کارەکانی ھەڵکەندانی بیرە نەوتییەکان لە کێڵگەکەدا، بەڕێوەدەبات.

عێراق لە دوای سعوودیە دووەم گەورە بەرھەمھێنەری نەوتی خاوە لەنێو وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپیک بەجۆرێک لە دۆخی ئاساییدا، رۆژانە تێکڕا چوار ملیۆن و 600 ھەزار بەرمیل بەرھەم دەھێنێت و بۆ خەرجییەکانی دەوڵەتیش بەڕێژەی 92 لەسەدا، پشت بە داھاتی فرۆشی نەوت دەبەستێت.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.