ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، به‌گوێره‌ی به‌ڵگه‌كان ده‌ركه‌وتووه كه ڤایرۆسی گۆڕاوی ئۆمیكڕۆن ته‌نیا كار له ده‌زگای هه‌ناسه‌دانی سه‌ره‌وه‌ی مرۆڤ ده‌كات و ئه‌مه‌ش نیشانه‌كانی لاوازترن له ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كانی پێشتر.
عه‌بدی مه‌حموود به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ڕووداوه‌كان له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: چه‌ندان تۆژینهوهمان هه‌یه كه ده‌ری ده‌خه‌ن ئۆمیكڕۆن كار له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌كات به پێچه‌وانه‌ی ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كانی تر كه ڕه‌نگه ببنه هۆكاری دروستبوونی ئیلتهابی هه‌ناسه‌دانی به‌هێز. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌مه تاڕاده‌یه‌ك هه‌واڵێكی خۆشه.
زیاتر گوتی: خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئۆمیكڕۆن ئه‌وه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه ده‌توانێ ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك له چه‌ندان شوێنی جیاواز خۆی بگونجێنێ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ زۆرێك له وڵاتانی جیهان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه تا ئێستا ڤاكسینیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر وه‌رنه‌گرتووه.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه ئایا ئۆمیكڕۆن پێویستی به ژه‌مه ڤاكسینی تر هه‌بێت، به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی ڕووداوه‌كان له ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ڕایگه‌یاند: تا ئێستا لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به‌م جۆره‌ی ڤایرۆسی گۆڕاوی كۆڕۆنا ته‌واو نه‌بوون، به‌ڵام بڕیاره‌كه پێویستی به ڕێككه‌وتن هه‌یه له‌سه‌ر ئاستی جیهان، به‌ڵام نابێت ئه‌م بڕیاره ته‌نیا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی بازرگانی بخرێته‌ڕوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.