سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م، موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در پێشوازی له محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم له شاری نه‌جه‌ف كۆبووه‌وه.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان سه‌در و حه‌لبووسی له ماڵی سه‌در له حه‌نانه له پارێزگای نه‌جه‌ف بووه و تێیدا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به پرسی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق كراوه، به‌ڵام دوای كۆبوونه‌وه‌كه هیچ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام نه‌دراوه.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له دوێنێوه شاندێكی باڵای ڕه‌وتی سه‌در له شاری هه‌ولێره و به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌میش له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی كۆببووه‌وه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراقی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ته‌قه‌دوم كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات بۆ دووه‌مجار پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مان وه‌ربگرێته‌وه، له‌به‌رامبه‌ریشدا هاوپه‌یمانی عه‌زم وه‌ك لایه‌نێكی تری سوننه‌كان ڕكابه‌ری ده‌كات بۆ وه‌رگرتنی پۆسته‌كه.
جێی باسه بڕیاره له ڕۆژی یه‌كشه‌می هه‌فته‌ی داهاتوو 9ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م دانیشتنی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ڕێوه بچێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.