ئهمڕۆ سێشهم لهلایهن ئیدارهی سهربهخۆی سۆرانهوه بڕی 350 ملیۆن دینار بۆ هاوكاری و یارمهتیدانی زیانلێكهوتووانی لافاوهكهی ههولێر ڕادهستی پارێزگاری ههولێر كرا.
سەرلەبەیانى ئەمڕۆ سێشەم ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر لە دیوانى پارێزگا پێشوازی لە هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندێکى یاوەرى کە پێکهاتبوو لە قائیمقامانى مێرگەسۆر، چۆمان، ڕەواندوز، سۆران کرد.
لەدیدارەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران ڕایگەیاند: ماوەى چەند ڕۆژێکە لە ڕیگەى ژمارە حسابێکى بانکییەوە کەمپینێکمان لە سۆران، ڕەواندز، مێرگەسۆر، چۆمان لەژێر ناونیشانى ''ئازارەکانى ئێوە، ئازارى ئێمەیە'' ڕاگەیاند، ئەمڕۆش هاتووین ئەو هاوکاریی و کۆمەکانەى لەو کەمپینە کۆکراوەتەوە بگەیهنین بە لێقەوماوانى لافاوەکەى هەولێر کە بڕەکەى (350) ملیۆن دینارە.
لای خۆشییهوه پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لەو هەڵوێستە مرۆییەى سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و شاندى یاوەرى کرد و سوپاسى بەشدارى هاووڵاتییانى سۆران، ڕەواندز، مێرگەسۆر، چۆمانى کرد بۆ هاریکارى و یارمەتیدانى زیانلێکەوتووانى لافاوەکەى هەولێر.
ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند: ئەم هەڵوێستە نیشتمانییهیان بۆ ئێمە گرینگی خۆی هەیە و پەیامێکى گەورە و لەبیرنەکراوە و مایەى شانازییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.