سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م تیرۆریستانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی له شارۆچكه‌ی ته‌لعه‌فه‌ر باكوری ڕۆژئاوای پارێزگای نه‌ینه‌وا و له ئه‌نجامیشدا ئه‌ندامێكی حه‌شد كوژرا.
هێرشه‌كه سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌م كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پشكنینی چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و له ئه‌نجامدا ئه‌ندامێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا كه دوای هێرش و دهستوهشانهكه، چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بۆی ده‌رچوون و به‌بێ زیان شوێنه‌كه‌یان چۆل كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.