ئه‌مڕۆ سێشه‌م نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ شێخ جیهاد شێخ ئه‌حمه‌د خه‌یلانی بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبووی که‌سایه‌تیی دیار و ناسراوی هه‌ولێر شێخ ئه‌حمه‌د خهیلانیی باوکیان، پرسه و سه‌ره‌خۆشی لێ کرد.
سه‌رۆكی هه‌رێم وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن گیانی خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یی و میهره‌بانی خۆی شاد بکات و دڵنه‌وایی و سه‌بووری به خانه‌واده و که‌سوکاری به‌ڕێزیان ببه‌خشێت.
نێچیرڤان بارزانی هه‌روه‌ها هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ شێخ جیهاد خه‌یلانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی شوێنی باوکی خواست.
لای خۆیه‌وه شێخ جیهاد خه‌یلانی سوپاس و پێزانی بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شیی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان له پرسه‌که‌یاندا ده‌ربڕی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.