له كۆبوونه‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بڕیاردرا به‌ستنی ماسك له شوێنه داخراوه‌كان بكرێته ئیلزامی و هه‌روه‌ها چه‌ند خاڵكی تریش بڕیاری له‌سه‌ردرا.
ئەمشەو سێشەم به‌سه‌رپه‌رشتی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دیوانی پارێزگا بۆجێبەجێکردنى بڕیار و ڕاسپاردەکانی لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان کۆبووه‌وە و گەیشتە ئەم بڕیارانەى خوارەوە:-
یه‌كه‌م/ ماوەى پێدانى ڤاکسین تاوەکو 2022.1.20 درێژکرایەوە و پێویستە ھەموو فەرمانبەرانی فەرمانگە و دامودەزگاکانى حکوومى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر بە ھێزەکانی ناوخۆ و پێشمەرگەوە، تاوەکو ئەم ڕێکەوتە ڤاکسین وەربگرن، بە پێچەوانەوە بەپێی یاسای بەرزەفتی فەرمانبەران مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
دووەم/ ئەنجامدانى پشکنینى کۆرۆنا بۆ هاووڵاتییان و گەشتیاران، ئەوانەى لە دەرەوەى کوردستان دەگەڕێنەوە، پشکنینى خێراى کۆرۆنا لە فرۆکەخانەى نێودەوڵەتى هەولێر و مەرزى حاجى ئۆمەران بۆیان ئەنجام دەدرێت.
سێیەم/ بەستنی (ماسک) بۆ ھەموو ئەو کەسانەی ڤاکسینیان وەرگرتووە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرنەگرتووە لە شوێنە داخراوەکان دەبێتە ئیلزامی و قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەکان چاودێری دەکەن.
چواره‌م/ دەبێت هەموو ئەو گەشتیارانەى لە شارەکانى تر‌ى خواروو و ناوەڕاستى عێراقەوە سەردانى هەولێر پایتەخت دەکەن، پشکنینى کۆرۆنایان پێبێت کە ماوەکەى 72 کاتژمێرى تێپەڕ نەکردبێت، بەپێچەوانەوە کۆمپانیاکانى گەشتیارى بەرپرسیارن و دەخرێنە لیستى ڕەشەوە.
پێنجەم/ سه‌رجه‌م کارمەندانى فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر، کارمەندانى کەرتى تایبەت (بازرگانی، ڕیستۆرانت، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه، یانەى شەوانە، هۆڵ) ده‌بێت ڤاکسین وەرگرن و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و ڕێكاره‌كانى خۆپارێزى جێبه‌جێ بكه‌ن به تایبه‌تى به‌ستنى (ماسك)، بەپێچەوانەوە دووچارى ڕێکارى یاسایی دەبنەوە و لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەکانەوە چاودێرى دەکرێن.
شەشەم/ بۆ بابەتى پرسەدانان بەڕێوەبەرایەتى گشتیى ئەوقافى هەولێر ڕا‌سپێردرا ڕا و سەرنج و پیشنیارەکانیان پێشکەش بە وەزراەتى ئەوقاف و کاروبارى ئاینى بکەن تاوەکو بڕیار و ڕێنمایی نوێى لەبارەوە دەربچێت.
حەوتەم/ ئەگەرچى لە ئێستادا خۆشبەختانە ئامارەکانی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمى کوردستان کەمبووەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەدا مەترسییەکان هەرماون و جددین، بە تایبەتى مەترسییەکانى هاتنى (ئۆمیکڕۆن) کە خێرا بڵاو دەبێتەوە، بۆیە لەپێناو سەلامەتى گشتی و پاراستنى خۆتان و ئازیزانتان پابەندنى تەواوى ڕێنمایی و ڕێکارە تەندروستییەکان بن بەتایبەتى بەستنى (ماسک).
هەشتەم/ سه‌رجه‌م قائیمقام و بەڕێوەبەرى ناحییەكانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌بێت تەواوى ئه‌و رێكارانه‌ى ژوورى ئۆپەراسیۆن وه‌كو خۆی جێبه‌جێ بكه‌ن، ده‌سه‌ڵاتی تەواویشیان پێ ده‌درێت له هه‌ر شوێنێك پێویستى کرد رێكاره‌كان توندتر بکەن.
نۆیەم/ ئه‌م رێكارانه له كاتژمێر 12ى ئه‌مشه‌و 4 له‌سه‌ر 5ى 1ی 2022 دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
ژوورى ئۆپه‌راسیۆنى پارێزگاى هه‌ولێر
2022.1.4
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.