Erbil 38°C یەکشەممە 15 شوبات 04:02

کۆمیسیۆن واده‌ی دابه‌شکردنی پاره‌ی چاودێرانی هه‌ڵبژاردنی دیاری کرد

کوردستان TV
100%

 

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ئاشكرای كرد، له‌ چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا پاره‌ی چاودێرانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان دابه‌ش ده‌كرێت.

عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕایگه‌یاند: بڕی پاره‌ی تایبه‌تی چاودێرانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ئاماده‌یه‌ و له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌باره‌ت به‌ په‌ڕاوی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش ڕایگه‌یاند: به‌گوێره‌ی یاساكانی كۆمیسیۆن دوای تێپه‌ڕبوونی 6 مانگ به‌سه‌ر په‌سندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بڕیار له‌سه‌ر له‌ناوبردنی سه‌رجه‌م ئه‌و په‌ڕانه‌ ده‌درێت كه‌ هاووڵاتییان ده‌نگیان له‌سه‌ر داوه‌.

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان پێشتر ئاشكرای كردبوو كه‌ بڕی 150 هه‌زار دینار له‌گه‌ڵ سوپاسنامه‌یه‌ك له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌و چاودێرانه‌ ده‌كرێت كه‌ فه‌رمانبه‌ری حكوومه‌ت و له‌ ڕۆژی هه‌ڵبژاردندا وه‌ك گرێبه‌ست كارییان بۆ كۆمیسیۆن كردووه‌، هه‌روه‌ها بۆ قوتابییانی ده‌رچووی زانكۆش بڕی 250 هه‌زار دیاری كراوه‌.

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.