Erbil 38°C یەکشەممە 17 تشرینی دووەم 14:35

نەیزەکێک لە ئاسمانی ویلایەتی پەنسیلڤانیا ته‌قییه‌وه‌

یەکسان بووە بە تەقینەوەی 30 تۆن تی ئێن تی
کوردستان TV
100%

ئاژانسی ناسا ئەوەی ئاشکرا کرد کە لە یەکەم رۆژی ساڵی نوێدا لە ئاسمانی ویلایەتی پەنسیلڤانیادا نەیزەکێک کشاوە و لە ئاکامدا تەقینەوەیەکی دەنگی گەورەی لێکەوتووەتەوە کە یەکسان بووە بە تەقینەوەی 30 تۆن تی ئێن تی.

دەزگای چاودێریکردنی نەیزەک لە ئاژانسی ناسا "NASA Meteor Watch" لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی تایبەت بە تەقینەوە دەنگییەکەی بڵاوکردووەتەوە کە لەلایەن بەشێکی زۆری دانیشتوانی دەوروبەری شاری پیتسبورگ هەستی پێکراوە، باس لەوەش کراوە کە خێرایی کشانی نەیزەکەکە لە بەرگەهەوادا زیاتر لە 72 هەزار کیلۆمەتر بووە لە کاتژمێرێکدا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەگەر ئاسمان هەور نەبووایە ئەوا دەتواندرا بە ئاسانی نەیزەکەکە لە شێوەی تۆپێکی ئاگردا ببیندرێت.

هەروەها بەگوێرەی زانیارییەکانی ناسا، تیرەی نەیزەکەکە نزیکەی یەک مەتر بووە و کێشیشی 450 کیلۆگرام بووە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.