Erbil 38°C چوارشەممە 10 حوزەیران 20:52

ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی حزبوڵڵای خستە خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

سوپای ئیسرائیل بانگەشەی ئەوەی کرد کە لە باکووری ئیسرائیل فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی سەر بە حزبوڵڵایان خستووەتە خوارەوە.

لەوبارەیەشەوە گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل، ئەفیخای ئەدرعی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە.

ئەدرەعی ئەوەی ئاشکرا کردووە کە سوپا چاودێری ئەو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەی کردووە تا لە کایەی ئاسمانی لوبنانەوە هاتووەتە نێو کایەی ئاسمانی ئیسرائیلەوە و لەو کاتەدا خراوەتە خوارەوە.

گوتەبێژی سوپای ئیسرائیل لەگەڵ راگەیەندراوەکەدا وێنەیەکی فۆتۆگرافی تایبەت بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکەی بڵاوکردووەتەوە، و جەختی لەوەشکردووەتەوە کە بەرپەرچی هەر هەوڵێک دەدەنەوە کە سەروەری ئیسرائیل بکاتە ئامانج.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.