كۆمپانیای ژاپۆنی به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل، تۆیۆتا له رێگه‌ی فرۆشتنی 2،3 ملیۆن ئۆتۆمبێل له ئه‌مریكا له ساڵی رابردوودا، توانی له پڕفرۆشیدا پێش كۆمپانیای جێنێراڵ مۆتۆڕزی ئه‌مریكی بكه‌وێت.
به‌پێی ئه‌و راگه‌یه‌ندراوه‌ی له‌لایه‌ن تۆیۆتا مۆتۆڕزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، فرۆشی كۆمپانیاكه له ئه‌مریكا له 2021دا، له‌سه‌دا 10،4 زیادی كردووه و بووه‌ته 2،3 ملیۆن ئۆتۆمبیل.
هاوكات له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له‌لایه‌ن جێنێراڵ مۆتۆڕزه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه به‌هۆی گرفته‌كان له زنجیره‌ی دابینكردنی نیمچه نه‌گه‌یه‌نه‌ره‌كان، كۆی گشتیی فرۆشی كۆمپانیا له ساڵی رابردوودا نزیكه‌ی له‌سه‌دا 13 دابه‌زیوه و بووه‌ته 2،2 ملیۆن ئۆتۆمبێل.
به‌وشێوه‌یه‌ش تۆیۆتا له فرۆشدا له ئه‌مریكا كه‌وته پێش جێنێراڵ مۆتۆڕزه‌وه و بووه پڕفرۆش‌ترین كۆمپانیای به‌رهه‌مهێنه‌ری ئۆتۆمبێل كه له ساڵی 1931ه‌وه به ناوی كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كه‌وه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.