چه‌ند مووشه‌كێك له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 5-1-2022 چه‌ند مووشه‌كێك له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.
سه‌رچاوه‌كه له لێدوانێكیدا بۆ میدیای عێراق گوتی: چه‌ند مووشه‌كێك له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی به‌غدا كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه‌و تا ئێستا نازاندرێت ئه‌و مووشه‌كانه له كوێوه هه‌ڵدراون.
جێگای ئاماژه پێدانه بنکەی سەربازیی فیکتۆریای هێزەکانی ئەمەریکا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا جێگیرن و له‌ماوه‌ی سێ رۆژدا دووجار به‌ئامانج گیراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.