سەرۆكایەتیی شارەوانیی كۆیە پرۆژەیەكی كۆنكرێتكردن لە گەڕەكی قەندیلی كۆیە جێبەجێ دەكات و وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاریش بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە گوژمەیەكی خەرج كرد.
وەك لە فەرمانە وەزاریەكەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاردا هاتووە، گوژمەكە لەسەر ڕێژەی 15%ی داهاتی شارەوانی بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی كۆنكرێتی گەڕەكی قەندیل/32 بەشی یەكەم لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی كۆیە، بە گوێرەی یاسا و ڕێنماییە داراییەكان خەرج دەكرێت.
دانانی ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.